به ڤیدیۆ.. ناپۆلی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، ریال مه‌درید ده‌تۆقێنێت
یانه‌ی ناپۆلی پێش یارییه ئاگرینه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، له یاری لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له گۆرگه‌كانی رۆمای برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4 ئاداری 2017، له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ، یانه‌ی رۆما میوانداریی یانه‌ی ناپۆلی كرد، هێرشبه‌ری به‌لجیكی یانه‌ی ناپۆلی (درایس مێرتینز) له خوله‌كی 26 گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد.
له یارییه‌كه‌شدا، (درایس مێرتینێز) دوای تۆمار كردنی گۆڵه‌كانی نمایشێكی سه‌یری كرد، كاتێك وه‌ك (سه‌گ) خۆشیده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
دواتر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 89 كیڤن سترۆتمان جیاوازییه‌كه‌ی بۆ رۆما كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م تاكه گۆڵه نه‌یتوانی گۆرگه‌كانی رۆما له شكست رزگار بكات.
درایس مێرتینز له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 18 گۆڵ و به جیاوازی گۆڵێك له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه دووره.
یانه‌ی رۆما به 59 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می سێریا ئه‌ی مایه‌وه، یانه‌ی ناپۆلیش به 57 هه‌ر له خانه‌ی سێیه‌م جێگیر بوو، هه‌ڵبه‌ت پێش یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌كی گرینگی تۆمار كرد.