به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی لێسته‌ر سیتی چی روویدا؟
له گه‌ڕی 27ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی خۆی هانده‌رانی هێنایه سه‌ما و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی هۆل سیتی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی 14 یانه‌ی هۆڵ سیتی له رێگه‌ی (سام كلوكاس) پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 28 كریستیان فۆچ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لێسته‌ر سیتی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له گێمی دووه‌م، ریاز محه‌ره‌زی هێرشبه‌ره جه‌زائیرییه‌كه‌ی لێسته‌ر سیتی ده‌ركه‌وته‌وه و له خوله‌كی 59 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 90 تۆم هۆدلیستۆن گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر هۆل سیتی تۆمار كرد و یانه‌ی لێسته‌ری كرده خاوه‌نی سێیه‌مین گۆڵ.
ئامار و رووداوه‌كانی دوای یارییه‌كه
ـ بۆ یه‌كه‌مجاره له مانگی 4ـی ساڵی رابردوو یانه‌ی لێسته‌ر سیتی بتوانێت دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ بباته‌وه.
ـ لێسته‌ر سیتی له دوای 17 یاری، یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات كاتێك یه‌كه‌مین گۆڵی ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
ـ لێسته‌ر سیتی دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی كڵاودیۆ رانیێری له 2017 بووه خاوه‌نی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به رابه‌رایه‌تی راهێنه‌ری كاتی یانه‌كه (كرایچ شكسپیر).
ـ لێسته‌ر سیتی به‌م سه‌ركه‌وتنه خۆی له مه‌ترسی دابه‌زین دوورخسته‌وه و به 27 خاڵ بۆ خانه‌ی 15 شازده‌یه‌م هه‌ڵكشا.
ـ یانه‌ی هۆل سیتیش به 21 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ده‌بینرێت و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.