پێشمه‌رگه پێنج دیلی په‌كه‌كه‌ی ئازادكرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسی میحوەری شنگالی ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپاسالاری پێشمەرگە، پێنج گەنج كە لە ئاڵۆزییەكانی دوینێ لە لایەن پێشمەرگە دەستبەسەر كرابوون، ئازاد كران.
سەربەست لەزگین بەرپرسی میحوەری شنگالی ھێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، پەكەكە ئەو گەنجانەی چەكدار كردبوو و لە ریزی پێشەوەی ھێزەكانی دانابوو، بۆ ئەوەی لە لایەن پێشمەرگەوە بكوژرێن و ئاڵۆزییەكان زیاتر ببن، بەڵام پێشمەرگە لەوە گەورەترە و ئاگاداری پلانەكانیانە و ئامانجیان ئارامییە نەك ئاڵۆزكردنی دۆخەكە.
رۆژی هه‌ینی، شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێ، ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و دواتریش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری رۆژ وه‌ڵامدرانه‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌كه‌كه، نزیكه‌ی 7 شه‌ڕڤان به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیشیان بریندارن، دواتریش توانرا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێندرێت.