دواى داعش پێكهاته‌كانى عێراق به‌دواى چاره‌نووسى خۆياندا ده‌گه‌ڕێن

لایەنە سیاسييه‌كان و پێكھاتەكانی عێراق، ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی نەخشە رێگایەك بۆ دوای نەمانی داعش دەدەن.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لایەنە سیاسييه‌كان و پێكھاتەكانی عێراق، ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی نەخشە رێگایەك بۆ دوای نەمانی داعش  دەدەن.

سوننەكان پرۆژەی ھەرێمی سوننە تاوتوێدەكەن و شیعەكانیش بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەشێكیان داوای چارەسەری نیشتمانی و بەشەكەی دیكەیان داوای پرەنسیپی سەركەوتووی سەربازی و زۆرینە دەكەن، كوردیش دووپاتی دەكاتەوە ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی دەنێت.