"پلانێك بۆ وێرانكردن و رووخانی ده‌روونی كریستیانۆ دهستێپێكردووه"
پێش یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ و كلاسیكۆی ئیسپانیا، رۆژنامەكانی شپیگلی ئەڵمانی و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ھێرشیان كردۆتە سەر كریستیانۆ و كەیسێكی ھەشت ساڵ لەمەوبەری ئەم یاریزانەیان كردۆتەوە، گوایە رۆناڵدۆ لەوكاتەی یاریزانی یانەی مانچێستەر بووە لە لاس ڤێگاس دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەركچێك و لەبەرامبەردا نیو ملیۆن دۆلاری داوە بۆ ئەوەی ئابروی بكرێتەوە و لەراگەیاندنەكان بڵاو نەبێتەوە، بەڕێوەبەری كارەكانیشی ئەمە بە جەنگێكی دەروونی له دژی ئەم یاریزانە ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 نیسانی 2017، رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كه‌ته‌لۆنیا هێرشێكی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌ر كریستیانۆ رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یانه‌ی ریال مه‌درید، دوای سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بایرن موینشن به دوو گۆلی رۆناڵدۆ و نزیك بوونه‌وه له یاری كلاسیكۆ.
رۆژنامه ئهلمانیاییه گه‌راوه‌ته‌وه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌وكاته‌ی كریستیانۆ له مانچێسته‌ر یونایتد یاری كردووه، دۆن له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌لاس ڤیگاس دوای ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل كچێك دواتر ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر، كچه ئه‌مریكییه‌كه‌ش داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆنالدۆ تۆمار كردووه‌و دۆنیش نیو ملیۆن دۆلاری داوه بۆ ئه‌وه كچه‌كه ده‌ست له‌داواكه‌ی هه‌لبگرێت.
خۆرخێ مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆش وه‌لامی هه‌موو ئه‌و قسانه ده‌داته‌وه‌و رۆژنامه‌كان به تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن تۆمه‌تبار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا له‌ژێر ناونیشانی شه‌ری به‌خۆرایی وه‌ڵامی رۆژنامه‌كانی شپیگل و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی داوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی: هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه بۆ ئه‌و دوو گۆڵه‌یه كهرۆناڵدۆ له بایرنی تۆمار كردووه و ئه‌مه پلانێكی داڕشتراوه بۆ رووخانی ده‌روونی كریستیتانۆ.
رۆنالدۆ له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو له‌گه‌ل زیاتر له 5 كچ بینراوه و وه‌ك خۆشه‌ویستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل كردوون، كه دواینیان جۆرجینیا رۆدریگێزی خانمه نمایشكاری ئیسپانیه.