مایكرۆسۆفت زه‌نگی مه‌ترسی لێدا
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر، هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت " هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ئێستا بێ پێشینه‌یه و حكومه‌ته‌كانی جیهان كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی ونبوونی درز و كه‌لێنی زانیارییه‌كانیان، له هه‌ینی رابردووشه‌وه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه 200 هه‌زار كه‌س له 150 وڵاتی جیهان بوون به داوی هاككه‌ره لیهاتووه‌كانه‌وه".
براد سمیس، سه‌رۆكی مایكرۆسۆفت له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه قسه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت" گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی باجی ماڵیی به‌رۆكی جیهانی گرتووه‌و له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان پێویسته، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌دا وه‌ك " زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن".
سمیس هۆشداری ئه‌وه‌یشی به حكومه‌ته‌كان داوه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه چه‌كی زانیارییه‌كان بكه‌ونه ده‌ست چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكی، درز و كه‌لێنه ئه‌منییه‌كانی سیستمی ویندۆزی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆكرده‌وه و دواتر ئه‌و بۆشاییانه كه‌وتنه ده‌ست چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت و له‌م هێرشه‌دا به‌كاریان هێناوه".
سه‌رۆكی مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی روویداوه به چه‌كه ته‌قلیدییه‌كان بچوێنین، مانای ئه‌وه‌یه مووشه‌كه تۆماهۆكه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌ته‌كان و دزراون".
سمیس زۆر به توندی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه" وه‌ك چۆن حكومه‌ته‌كانی جیهان، چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازیی و چه‌كه راسته‌قینه‌كان ده‌پارێزن تا نه‌كه‌ونه ده‌ست چه‌ته و نه‌یاره‌كانیان، پێویسته باشتر ئاگاداری چۆنییه‌تی كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان و چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بن و رێوشوێنی زۆر توند و پێویست بۆ پاراستنیان بگرنه‌به‌ر".