ئه‌نقه‌ره: سياسه‌تى ئه‌ڵمانيا زيان له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى كاروبارى يه‌كێتى ئه‌وروپا له توركيا عومه‌ر چه‌ليك رايگه‌ياند، سياسه‌تى ئه‌ڵمانيا به‌رامبه‌ر به توركيا زيان به راستگۆيى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گه‌يه‌نێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، چه‌ليك گوتى: توركيا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ناكرێت هيچ وڵاتێكى يه‌كێتى ئه‌وروپا به ته‌نيا فه‌رمان ده‌ربكات و گشتاندن بكات به‌سه‌ر وڵاته‌كانى ديكه‌دا. چونكه ئه‌وه كارێكى مه‌ترسيداره و زيان له راستگۆيى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات.
ئه‌م وتانه‌ى عومه‌ر چه‌ليك دواى ئه‌وه دێن، كه راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياندبوو، سه‌ره‌تايه‌كى نوێ بۆ دانووستانى وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ست پێ ناكه‌ن و هاوكارييه داراييه‌كانيشيان بۆ توركيا تا كه‌مترين ئاست كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا له ماوه‌ى رابردوودا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ و هه‌ڵكشان و داكشان بووه‌ته‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌رلين زۆرتر روويان له ئاڵۆزى كردووه به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌ڵمانيان ده‌ستگيركردووه، كه يه‌كێكيان رۆژنامه‌وانێكى ئه‌ڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركييه.
هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا رێگه‌يان نه‌دا ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى سه‌ردانى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بكه‌ن بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانيان، ئه‌ڵمانيا بڕياريدا هێزه‌كانى له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك بگوازێته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز