له‌ مه‌رسيليا دوو كه‌س كوژران و پۆليسيش بكوژه‌كه‌ى كوشت

پۆليسى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، كه‌سێكيان كوشتووه‌ كه‌ به‌ چه‌قۆ له‌ وێستگه‌يه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوو كه‌سى كوشتووه

K24 – هه‌ولێر:

پۆليسى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، كه‌سێكيان كوشتووه‌ كه‌ به‌ چه‌قۆ له‌ وێستگه‌يه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوو كه‌سى كوشتووه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ شارى مه‌رسيلياى باشوورى فه‌ره‌نسا روويداوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ميدياى فه‌ره‌نسا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ دوو كه‌سى كوشتووه‌ و هێزه‌كانى پۆليسيش گه‌يشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و هێرشبه‌ره‌كه‌يان كوشتووه‌.

هه‌روه‌ها  ئه‌و وێستگه‌يه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر چۆڵكرا.