ئه‌ڵمانيا: ده‌ستمان به مه‌شقپێكردنى پێشمه‌رگه كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى هێزى پێشمه‌رگه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن و كورد سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، يه‌نس فلۆسدۆرف، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌رلين گوتى: كورد به‌ڵێنى داوه چه‌كى ئه‌ڵمانيا ته‌نيا له دژى داعش به‌كاربهێنێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك چه‌كى ئه‌ڵمانى له دژى حه‌شدى شه‌عبى به‌كارنه‌هێنراوه و ره‌وشه‌كه به وردى له ژێر چاودێريدايه.
گوتيشى: ململانێى نێوان كورد و حكومه‌تى به‌غدا به هۆى خواستى سه‌ربه‌خۆييه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه، به‌ڵام حكومه‌تى به‌غدا ئه‌وه به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه ره‌تده‌كاته‌وه.
دوێنێ سوپاى ئه‌ڵمانيا بڕياريدا پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستپێبكاته‌وه. كه له هه‌فته‌ى رابردوودا به هۆى گرژييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه وه‌ستێنرابوو.
سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كان له 2014ه‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به هێزى پێشمه‌رگه.
له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى دژ به داعشه‌وه ئه‌ڵمانيا 24 هه‌زار چه‌كى ئۆتۆماتيكى و 1200 مووشه‌كى دژه تانكى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگيرى ده‌ڕوات و له داهاتوودا پرسى گۆڕانكارى له ئه‌ركى سوپاى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن.