له باره‌ى تانكه ئه‌ڵمانييه‌كانى سوپاى توركياوه كورد داوايه‌ك ئاراسته‌ى به‌رلين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سلێمان جه‌عفه‌ر، به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى عه‌فرين رايگه‌ياند، "توركيا به تانكه ئه‌ڵمانييه‌كان تۆپبارانى هه‌ڕه‌مه‌كيانه‌ى خه‌ڵكى عه‌فرين ده‌كات و گونده كوردييه‌كانى عه‌فرين به ته‌واوى وێران ده‌كات".
ناوبراو له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌ڵمانى گوتيشى: "له دوو رۆژى رابردوودا تۆپبارانى سوپاى توركيا سه‌ختتر بووه".
داواشيكرد، "حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخاته سه‌ر توركيا و ناچارى بكات به تانكه ئه‌ڵمانييه‌كان ده‌ست له كوشتنى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى كورد هه‌ڵبگرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "منداڵ و ژنانى عه‌فرين، له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدا نيين و ئه‌وان له ناو ماڵه‌كانى خۆياندان و سوپاى توركيا به تۆپ و تانكى ئه‌ڵمانى تۆپبارانيان ده‌كات".
هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرييڵ رايگه‌ياند، به‌رلين بڕيارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تانكه ئه‌ڵمانييه‌كانى سوپاى توركيا (ليوبارد)ى هه‌ڵپه‌ساردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ توركيا هۆشدارييه‌كانى فه‌ره‌نساى سه‌باره‌ت به كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى توركيا له باكوورى سووريا ره‌تكرده‌وه و به "سوكايه‌تيكردن" به توركيا وه‌سفيكردن.
هاوكات نيگه‌رانى له لايه‌ن هاوپه‌يمانه‌كانى توركياوه له ناتۆ درووست بووه به هۆى ئه‌و هێرشه‌ى توركيا له 20ى مانگى رابردوودا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين و ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا ده‌ستيپێكردووه، كه له لايه‌ن كورده‌كانه‌وه به رۆژئاواى كوردستان ناوده‌برێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن هۆشدارى دايه توركيا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين، كه له لايه‌ن هێزى كورده‌وه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له په‌لاماره‌كانى داعش و به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوى قاعيده و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سووريا پارێزگارى لێكراوه.
ماكرۆن داواشيكرد، هێرشه‌كانى توركيا نه‌كرێنه پاساو بۆ داگيركردنى سووريا و گوتيشى: "پێويسته توركيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌نگاو بنێت".
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله