به ڤیدیۆ... فیلێك به‌رگری له بەخێوکەرەکەی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چاو‌دێر و بەخێوکەرێکی فیل لە وڵاتی تایلەند، بۆ گاڵتە لە لایەن هاوڕێکەی هێرشدەکرێتە سەری، ئەمەش بۆ زانینی هەوڵێستی فیلەکەیە بەرامبەر بەو چاودێرە.
فیلە 17 ساڵەکە کاتێک دەبینێت، کەسێک دەیەوێت ئازار بە چاودێرەکەی بگەیەنێت، راستەخۆ بۆ یارمەتی چاودێرەکەی نزیكی ده‌بێته‌وه و له سه‌لامه‌تی به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی دڵنیا ده‌بێته‌وه.
فیلەکە بۆ زیاتر پاراستنی هاوڕێکەی، بە دەوریدا دەسووڕێتەوە و بە لووتی پشکنینی بۆ دەکات تاکو بزانێت سەلامەتە.
ئەمەش هەست و سۆزی ئاژەڵان بەرامبەر بەو کەسانە نیشان دەدات کە لەگەڵیان باشن و گرنگیان پێ دەدەن.
هـ. ج