مالیكی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئێران راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوا له حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات نه‌بێته به‌شێك له سیاسه‌تی برسیكردن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی چونكه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئیران‌دا چالاككرده‌وه و له رۆژی سێشه‌ممه 7/8/2018ـه‌وه خستنییه‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، مالیكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/8/2018 به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌و ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌مان و وڵاتانی جیهان ئاگاداری كۆتاییهاتنی ده‌رهاوێشته‌كانی یه‌ك جه‌مسه‌ریین له جیهاندا، ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێرانی دراوسێمان كردوویه‌تی پێشێلكارییه‌كی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ئێمه ته‌ئكید له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ینه‌وه‌و سه‌ركۆنه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ر سزایه‌كی تاكلایه‌نه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوا له حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌م، گه‌مارۆ و بایكۆت و رق و كینه ره‌تبكه‌نه‌وه، چونكه ناڕاست و نایاساییه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌و خۆپه‌رستییه و له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وایه‌تی نێوده‌ڵه‌تییه و هیچ پاساوێكی بۆ نییه به‌تایبه‌تی كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌سه‌پێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ناكرێت ببینه به‌شیك له پرۆژه‌یه‌ك كه ئامانجی برسیكردنی گه‌لێكی موسڵمان و هاوڕێ بێت و ناكرێت دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت كه ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا".
نووری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سزادانی گه‌لان له رێگه‌ی سه‌پاندنی سیاسه‌تی برسیكردن و تۆقاندن، سیاسه‌تێكه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌یگرنه‌به‌ر كه نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانیانین، گه‌لی عێراقیش له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو به‌ده‌ست سیاسه‌تی برسیكردن و گه‌مارۆوه ناڵاندوویه‌تی".