"سزاكانی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ئێران ناگۆڕن"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێت، سزاكان سیاسه‌ته‌كانمان پێناگۆڕن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مانگی ئابی رابردوو قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی به‌سه‌ر تاران‌دا جێبه‌جێكردو كه‌رتی پیشه‌سازی و كانزا و ئۆتۆمبێلی گرته‌وه و پێشتریش له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، ئێستا خۆی بۆ راگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان ئاماده ده‌كات و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رایبگه‌یه‌نێت و ئه‌ویش زۆر قورستره له‌وه‌ی یه‌كه‌م و كه‌رتی نه‌وتی ئێران ده‌كاته ئامانج.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBS NEWS ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "سزاكان كاریگه‌ری ئابووریان ده‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانمان ناگۆڕن، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بزانێت كه ئاڵووده‌ی سزادان بووه و پێیوایه ئه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاوی سه‌رجه‌م كێشه‌كانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سزاكان هاووڵاتیانی ئێران ده‌كاته ئامانج پێش هه‌ر كه‌سێكی دیكه، وه‌ك حكوومه‌تیش پابه‌ندین به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه سزاكان سیاسه‌تی ئێمه ناگۆڕن".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپاش زه‌ریف ده‌ڵێت: "ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه كه ئه‌وروپییه‌كان نه‌ك ته‌نها به قسه دژی سزاكان، به‌ڵكو كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بكه‌نه‌وه".
بڕیاره رۆژی 5/11/201 قۆناخی دووه‌می سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رابگه‌یه‌نرێت.