ئه‌مه‌ریكا به ته‌لی دڕكاوی شه‌ڕی كۆچه‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا به‌ربه‌ست بۆ په‌نابه‌ران و كۆچه‌ران داده‌نێن و له سنوری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك به ته‌لی دڕكاوی ته‌لبه‌ند درووست ده‌كه‌ن و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ رێگرتن له "داگیركاریی په‌نابه‌ران" وه‌ك ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌یڵێت هاوكاری ده‌كه‌ن.
جه‌نه‌راڵ تێرنس ئۆشۆ گانسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی له ئه‌مه‌ریكای باكوور ده‌ڵێت: "به‌م زووانه ده‌ست به ته‌لبه‌نكردنی ته‌واوی سنوور ده‌كه‌ین و ته‌له دڕكاوییه‌كان داده‌نێین، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاری ماكالین و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی ویلایه‌تی تێكساس و ئه‌ریزۆنا و كالیفۆڕنیا كردمان، ته‌لی پێویستمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سنووری پێ ته‌لبه‌ند بكه‌ین، تا ئێستا زیاتر له 35 كیلۆمه‌ترمان ته‌لبه‌ند كردووه‌و تا ته‌لبه‌ندكردنی 241 كیلۆمه‌تره‌كه‌ی سنوور به‌رده‌وام ده‌بین".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه ده‌ستیان به درووستكردنی ته‌لبه‌نده‌كه كردووه و له ویلایه‌تی تێكساس، به درێژایی سنووری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك سه‌رباز ئاماده‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ر به‌زاندن و تێپه‌ڕینێكی كۆچه‌ره‌كان بگرن".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "5 هه‌زار و دووسه‌د سه‌ربازی دیكه نێردراونه‌ته سنووری مه‌كسیك بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هاتنی كۆچه‌ره‌كان بگرن له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه و بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له سنووری مه‌كسیك زیاد ده‌كه‌ین".
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له كاروانی به‌رده‌وامی كۆچه‌ره‌كان له مه‌كسیك و هیندۆراس و سیلفادۆر و گواتیمالا بگرن و نه‌هێڵن سنوور ببڕن، ئێستا كاروانێكی 7 هه‌زار كه‌سی له رێگادان و راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه زیاتر له 2 هه‌زار كۆچه‌ریش سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكایان بڕیوه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئێستا كۆشكی سپی پلانی داڕشتووه رێگه له هاتنی به‌لێشاوی كۆچه‌ره‌كان بۆ ئه‌مه‌ریكا بگرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هێزیش بۆ رێگه‌گرتن لێیان به‌كاربهێنرێت، تا ئێستاش 15 هه‌زار سه‌رباز له سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان زیاتره كه 14 هه‌زار كه‌سن. جگه له‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆچه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنێت.