ئه‌ردۆغان: 3 مليۆن په‌نابه‌ر له "ناوچه‌ى ئارام" نيشته‌جێ ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، "ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانى سووريا بگه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌كانى باكوورى سووريا".
دوای كۆتایهاتنی لوتكه‌ی سوچی، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت سێ ملیۆن په‌نابه‌ر له ناوچه‌ی ئارام له سووریا نيشته‌جێ بكات، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س هاوكاری ئه‌وانی نه‌كردووه له‌و پرسه‌دا".
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا، ئه‌ردۆغان گوتى: "له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا دڵنیا نین".
ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، به‌شێكى زۆرى رووبه‌رى رۆژئاواى كوردستان پێكده‌هێنێت و به نيشته‌جێكردنى 3 مليۆن په‌نابه‌رى سووريا له‌و ناوچه‌يه، ديموگرافياى ناوچه‌كه به ته‌واوى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه، كورد ببێته كه‌مينه له ناوچه‌كه‌دا.