هێزه‌كانی رووسیا گه‌یشتنه ره‌ققه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار، هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا چوونه شاری ره‌ققه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پایته‌ختی خیلافه‌تی داعش بووه و له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)وه رزگار كرا.
له‌گه‌ڵ چوونیان بۆ شاره‌كه، هێزه‌كانی رووسیا، بڕێك له مادده خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا دابه‌ش كرد و تیمه پزیشكییه‌كانیشیان ده‌ستیانكرد به دانانی بنكه‌ی پزیشكی و تیمی گه‌ڕۆك بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به دانیشتوانی شاره‌كه.
داعش له 2013دا ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر شاری ره‌ققه‌دا و دواتر كردییه پایته‌ختی خیلافه‌ته‌كه‌ی.
له ئۆكتۆبه‌ری 2017دا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) دوای چه‌ندین مانگ شه‌ڕ و پێكدادان توانی شاره‌كه له ده‌ستی داعش رزگار بكات.