ئه‌فسانه‌كه‌ی هۆلیوود كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكا، كیرك دۆگلاس، له ته‌مه‌نی (103) ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
مایكڵ دۆگلاسی كوڕی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی هۆلیوود رایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و هه‌وادارانی دۆگلاس ده‌كه‌ین.
گوتیشی: دۆگلاس ئه‌فسانه‌ی جیهان بوو، ئه‌و ئه‌كته‌ری چاخی زێڕینی سینه‌ما بوو. ساڵانی كاركردنی ناوازه بوون.
كیرك دۆگلاس، به ره‌چه‌ڵه‌ك رووسی بوو، ئه‌و له (1916) له‌دایكبووه و یه‌كه‌م فیلمی "خۆشه‌ویستی نامۆ" بوو و له (1946) به‌رهه‌می هێنابوو.
دۆگلاس به درێژایی شه‌ش ده‌یه له كاری نواندن و سینه‌ما و هونه‌ر دانه‌بڕا و له (90) فیلم‌دا به‌شداری كردووه.
له ساڵی (1960)دا، وه‌ك پاڵه‌وان رۆڵی له فیلمی "سپارتاكۆس" گێڕا و ئه‌و فیلمه كۆتایی به سه‌رده‌می لیستی ره‌شی هۆلیوود هێنا.
دۆگلاس، 3 جار كاندید كراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار و ئۆسكاری له باره‌ی كۆی گشتی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای پێدراوه. 10 كتێب و به‌رهه‌می نووسراوی هه‌یه. له ریزبه‌ندی (17)مین كه‌سه له لیستی په‌یمانگه‌ی فیلمی ئه‌مه‌ریكی و به گه‌وره‌ترین ئه‌فسانه‌ی سینه‌مای هۆلیوودی كلاسیكی ناسراوه.