ڤیدیۆ.. جۆرجینا به به‌رچاوی رۆناڵدۆوه سه‌مای تانگۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جۆرجینا رۆدیگیز، كچه هاوڕێی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له میانی ئاهه‌نگێك له شانی "سان ریمۆ"ی ئیتاڵیا نمایشێكی سه‌مای تانگۆی ئه‌نجامدا.
جۆرجینا له‌گه‌ڵ به‌هره‌مه‌ندێكی سه‌مای تانگۆ، نمایشه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و دواتریش رۆیشته لای رۆناڵدۆ و ئامێزی بۆ كرده‌وه.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له كچه هاوڕێ رووسییه‌كه‌ی، رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچه نمایشكاری ئیسپانی جۆرجینا درووست كردووه.
رۆناڵدۆ چوار منداڵی هه‌یه و 3 له دایكه‌كانیان پورتوگالین، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌یان دیار نییه و یه‌كێكیشیان له جۆرجینایه، كه ئێستا دایكایه‌تی بۆ هه‌ر چواریان ده‌كات.
Cristiano Ronaldo with his wife Georgina Rodriguez kissing each other after she danced in Sanremo tonight . ????? pic.twitter.com/jjYwGAauID
— @GIBELLXK (@gigibellakenda1) February 6, 2020