ئاگرین دڵشاد (تێناگەی) بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاگرین دڵشاد، ئەلبومێكی گۆرانی بەناوی (تێناگەی) بڵاو دەكاتەوە.
ئاگرین دڵشاد، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ھاشتاگ، بە كوردستان24ی گوت: "بەرھەمی ئەلبومی (تێناگەی) بەرھەمی ماندوبوونێكی زۆرە، كاری بەشێك لە گۆرانیەكانی لە ساڵی 2016 كراوە، بەڵام دەستپێكردن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەلبومەكە ماوەی شەش مانگە كاری بۆ دەكەین".
گوتیشی: "ئەلبومەكە پێكھاتووە لە 12 گۆرانی، یەكێك لە گۆرانیەكان فۆلكلۆرە و گۆرانیەكانی دیكەش خۆم كاری میلۆدیم بۆ كردون، ھەروەھا تێكستی دوو لە گۆرانییەكان ھەر خۆم نووسیومە".
لەبارەی ڤیدیۆ كلیپ بۆ گۆرانییەكانی ئەو ئەلبومە، ئاگرین دڵشاد روونیكردەوە: "گۆرانی تێناگەی ڤیدیۆكلیپی بۆ دەكرێت كە ئەلبومەكە ھەر بەناوی ئەو گۆرانییەوەیە و تێكست و میلۆدی ھی خۆمە".
ھ.م