خانمە فەرەنسی و بەرازیلییەكان گۆرانی كوردی دەڵێنەوە

میوزیسیان و گرووپە ھونەرییەكانی جیھان گۆرانی كوردی دەچڕن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6a6e6e1a-d381-400b-bb03-e8bc8e479a68/brazil.ism/manifest

K24 - ھەولێر

میوزسیان و گرووپەكانی میوزیكی جیھان بە تایبەت خانمان، دەنگ و رەنگی خۆیان ئاوێتە و ئاوێزانی گۆرانی و كولتووری كوردی كردووە، ئەوان بە ئارەزوویەكی قوڵەوە گۆرانی و میوزیكی كوردی دەچڕن. ئیلیۆنۆف فۆگنیۆ، خانمە میوزسیانێكی فەرەنسییە و زمانی كوردی سەرەنجی راكێشاوە و سەرسامی كردووە، ئەو ھەرچەندە لە مانای ھەموو وشەكانی كوردی تێناگات، بەڵام بە ئامێری ساز چەندین گۆرانی كوردی چڕیوە، بە ھەمان شێوە گرووپی میوزیكی ماواكای بەرازیل بە زمانی كوردی گۆرانیان چڕیوە، یەكێك لەو گۆرانیانەش، گۆرانی (من بێریە تە كرییە) گرووپەكە زمانی كوردیان لەناو 15 زمانی دیكەی جیھان ھەڵبژاردووە و كردوویانە بە بەرھەمی ھونەر و ئاوازەكانیان.

میوزیک و گۆرانی کوردی بووەتە جێگەی سەرنجی گەلانی جیھان و بەتایبەت ژنان، بەجۆرێک ھەست و سۆزی خۆیانیان ئاوێتەکردووە، بە جۆش و خرۆشەوە چەندین ئاوازو گۆرانی کوردیان چڕیوەتەوە، ھەروەک ئیلیۆنۆف فۆغنیۆ، کە خانمە موزیسیانێکی  فەرەنسیە و لەدایکبووی ساڵی 1987ـە، ئەم خانمە لە تەمەنی 23 ساڵیدا سەردانی ئیستانبوڵ دەکات و سەرسام دەبێت بە زمانە جیاوازەکان لە نێویاندا زمانی کوردی، ھەر بۆیە بەخێرایی سەرنجی دەچێتە سەر ھونەرەكە و دەست بە گوتنی گۆرانی زمانی کوردی دەكات، فۆغنیۆ پێی وایە کوردەکان بەھۆی زمانەکەیانەوە دووچاری کێشەبونەتەوە، ئەوەش وایکرد ئەو خانمە فەرەنسیە بە کوردی گۆرانی بچرێت و وشەکان زۆر بەباشی بڵێتەوە.

ئەو دەڵێت: "موزیکی کوردی ھێمای ئەو کولتوورەیە کە خەڵکەکەی چەندین سەدەیە پاراستویانە، ھەرچەندە لە ھەموو وشەکان ناگەم و ماناكەیان نازانم، بەڵام ھەوڵدەدەم لە رێگەی میوزیکەوە لێی تێبگەم".

لە لایەکی دیکەوە ژنە بەرازیلییەکانی ساوپاولۆی گروپی (ماواکا) کە ماوەی 14 ساڵە وەک گرووپێکی ژنی میوزیک و گۆرانی بە جیھاندا گۆرانی دەڵێن و ئارەزوو و خولیایان ھەیە بۆ میوزیکە جیھانیەکان و لەنێو ئەو 15 زمانە جیاوازەی گۆرانیان پێ چڕیوە گۆرانی کوردی (من بێریە تە کریە) یان چڕیوە.

شوێنێک کونجێکی ژیان نەماوە کە ژنان جێگە دەستیان و رەنگیان تیادا نەنەخشاندبێت، جگە لە پەرەدان بە کولتووری خۆیان و بوارەکانی نێو کۆمەڵگە ھەمیشە پەلیان ھاویشتوە بە جیھانداو پەیان بردوە بە کولتوور و میوزیکە جوان و دیارەکان.