كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتیان
K24- سلێمانی:
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، مه‌ترسییه‌كه جدییه و پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌و مه‌ترسییانه تێبگات و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامێكیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه كه باوه‌ڕیان به بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، با ئه‌و كه‌سانه بێن ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دۆخی تووشبووان و نه‌خۆشخانه‌كانمان ببینن، ئینجا ده‌زانن ئاخۆ ئه‌و په‌تایه بوونی هه‌یه یان نا.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه ته‌نیا دوێنێ تووشبوونی 101 حاڵه‌ت پشتڕاست كرایه‌وه، ژماره‌ی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كانیش رووی له زیادبوون كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ختتر كردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن پابه‌ندی خۆپارێزی بن.
H.B