"پێویستە منداڵانی ئیشكەر لە مەترسی كۆرۆنا ھۆشیار بكرێنەوە"

"بەشێکی هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا نابن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان رووی لە ھەڵكشانە، بەڵام ھێشتا رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە لەلایەن بەشێک لە ھاووڵاتیانەوە وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن. رۆژانە بەشێك لە منداڵان لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی كار دەکەن بەبێ پابەندبوون بە رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

منداڵێكی ئیشكەر لە یەكێك لە بازاڕەكانی سلێمانی بەبێ بەستنی دەمامك و دەستكێش سەرقاڵی كارەكەی بوو، ئەو دەڵێ: "چەند رۆژێكە مامم پێمدەڵێ دەمامك و دەستكێشت بۆ دێنم، بەڵام تائێستا بۆی نەھێناوم، پارەشم پێ نییە خۆم بیكڕم".

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە چەندین رێگای جیاواز ھەوڵی ھۆشیار کردنەوەی ھاووڵاتییان دراوە، بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە، بەڵام بە پێویست دەزاندرێت کە خێزان و پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی زیاتر بۆ ھۆشیاركردنەوەی منداڵان بدەن.

لەوبارەوە بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بە كوردستان24ی گوت: "ئەو منداڵانەی لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان خەریكی كاركردن تێكەڵی ھەموو خەڵك دەبن، بۆ ئەوەی منداڵان فێری خۆپارێزی بكرێن پێویستە بە بەرنامە ھۆشیاربكرێنەوە".