تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە كوردستان24ی گوت: "ئەو تووشبووە تەمەنی 68 ساڵ بوو، چەند رۆژێك پێش ئێستا باری تەندروستی ناجێگیربوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ گیانی لەدەستدا".

گوتیشی: "ئەو كەسە جگە لەوەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، چەند نەخۆشییەكی دیكەشی ھەبوو".

 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ھەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كەسە دانیشتووی قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بوو، دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

تائێستا ھەزار و 324 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 27 كەس گیانیان لەدەستداوە و 458 تووشبووش چارەسەر كراون.