ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- سلێمانی:
لە پارێزگای سلێمانی ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە ھەزار تووشبووی تێپەراند ،ڕۆژانەش ئامارەکانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به خێرایی هه‌ڵده‌كشێت.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە چەند رۆژی داھاتوو پلانی دیکەیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌بێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێك لە نەخۆشخانەکان رووبەڕووی کەمی دابینکردنی ئۆکسجین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بوونەوە، بەڵام بەگوتەی تەندروستی سلێمانی، توانراوە ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.
H.B