كەسێك لە سلێمانی ھاوسەرەكەی كوشت و شەش كەسی دیكەشی برینداركرد

.

K24 - سلێمانی

لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پیاوێك ھاوسەرەكەی كوشت و شەش كەسی دیكەشی برینداركرد. بەگوێرەی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلێكی لە گەڕەكەكە سوتاندووە.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەکرەجۆ، بەهۆی کێشەی خێزانی پیاوێك بەناوی (هـ.غ) بەفیشەك هاوسەرەكەی خۆی بەناوی (کـ.ن.س) کوشت، ھەروەھا شەش کەسی دیکەی لە كەسوكاری ھاوسەرەكەی بریندار كردون".

 بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لەكاتی ئەو رووداوە بكوژەكە، ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکەکەیان سوتاندووە و هەڵهاتووە".

تائێستا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر رووداوەكە نەداوە.