كازمی: رێكاری پێویست بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌گرینه‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی رێكاری پێویست بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه زیان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كازمی له‌گه‌ڵ پیاوانی خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و باسی كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج، له هه‌وڵیشدایه ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره رزگاری بێت و بگاته كه‌ناری ئارامی.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌ت له هه‌وڵدایه ژینگه‌ی عێراق بكاته ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.