چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی کۆرۆنا رادەگەیەنرێت
K24- سلێمانی:
هێرش سەلیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستی سلێمانى لە لێدوانێکی لەبارەی رەوشی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـى راگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ نه‌خۆشێک له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرددا له نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا له سلێمانى نه‌ماون".
راشیگه‌یاند: “رێژه‌ى تووشبوون به کۆرۆنا له شارى سلێمانى رووى له دابه‌زین کردووه، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى چاکبوونه‌وه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه”.
هەروەها ئەماژەشى بەوەکرد، ئەمرۆ و دوێنێ هیچ نه‌خۆشێک پێویستى به ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد نه‌بووه، له ئێستادا هیچ تووشبوویه‌کى کۆرۆنا له سلێمانى له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرددا نییه.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانى به‌رزبووه‌نه‌وه‌ى رێژه‌ى چاکبوونه‌وه لەپارێزگاى سلێمانى بۆ پابەندبوونى هاووڵاتیان بە رێکارەکانى خودپارێزى و تاکپارێزى دەگەڕێتەوە، ئه‌گه‌ر خۆپارێزى هاووڵاتیان به‌م جۆره‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێشبینى ده‌کرێت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا هه‌واڵى دڵخۆشکەر لەلایەن تەندروستیەوە رابگه‌یەنرێت.
بەپێی ئەو ئامارانەى لەلایەن وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بڵاودەکرێتەوە، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا تاوه‌کو ئێستا ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى 6 هه‌زار و 668 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 321 تووشبوو ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه، له ئێستادا 3 هه‌زار و 76 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان و 280 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان 9 هه‌زار و 695 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که‌بوون.
H.J