ئه‌نه‌كه‌سه‌: پەكەكە رێگرە لە یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان

كاری سه‌ره‌كیمان یه‌كڕیزیه‌ له‌ نێوان كوردانی رۆژئاوای كوردستان

K24 - ھەولێر:

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد ‌لە سووریا رایگه‌یاند، یه‌كڕیزی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان كاری له‌ پێشینه‌یانە و ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه‌ش رێگره‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و یه‌كڕیزیه‌.

سعود مه‌لا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی له‌ سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه"‌  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاری سه‌ره‌كی ئه‌وان یه‌كڕیزیه‌ له‌ نێوان كوردانی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی بۆ ئه‌و كارە‌ درووستكراوه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌.

سعود مه‌لا گوتیشی: دۆسیه‌ی گرتن و سه‌ربازی ناچاری و ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه‌ له‌ كاروباریی رۆژئاوای كوردستان و‌ سیستمی خوێندن رێگره‌ له‌به‌رده‌م یه‌كڕیزی لایەنە كوردییەکان.