له دهۆك به‌هۆی كۆرۆناوه پزیشكێك و دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی گیانیان له ده‌ستدا
K24 – ھەولێر:
له ماوه‌ی سێ رۆژدا پزیشكێك و دوو كارمه‌ندی ته‌ندرووستی له پارێزگای دهۆك به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا رێژه‌یه‌كی زۆر لە كارمه‌ندی ته‌ندرووستی و په‌رستار له دهۆك تووشی كۆرنا بوون و تا ئێستاش پزیشكێك و دوو كارمه‌ندی ته‌ندرووستی به كۆرنا گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌شێك له پزیشكه تووشبوه‌كانیش ده‌ڵێن، له‌به‌ر پاراستنی گیانی هاووڵاتییان ئه‌وان گیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن زیاترخۆیان بپارێزن و كۆرۆناش به‌كه‌م نه‌گرن.
د.ئەرشەد موستەفا، یەک لەو پزیشکانەیە، كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تاكو ئێستا لە ناو نەخۆشەكاندایە و چارەسەری نەخوەشەكان دەكات، بەڵام داوا جار خۆیشی تۆشی کۆرۆنا بوو.
لە ماوەی سێ رۆژدا پزیشکێک و دوو کارمەندی تەندرووستیی پارێزگای دهۆک ب ھۆی کۆرۆنای گیانیان لە دەستدا.
لە سەرەتای ئەم ھەفتەوە، سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەكانی کۆرۆنا لەگەڵ ژمارەیەك پزیشک و پەرستار تۆشی کۆرۆنا بوونە.
پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی، کە بە سەربازانی سپی و هەنێك جاریش بە فریشتەی بەزەییی ناودەبرێن لە بەرامبەر گەرورەترین ڤایرۆسی بكوژ لە جیهان وەستاون و ژیانی خویان خستووەتە مەترسیدا لە پێناو پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیاندا.
لەم سێ مانگەی دواییدا و تەنھا لە سنووری پارێزگای دھۆك زیاتر لە160 پزیشك، پەرستار، كارمەند و فەرمانبەری تەندرووستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و ھەندێكیشیان بەو ھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.