ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی شنگاله‌وه
K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 ره‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال بڵاوده‌كاته‌وه و خشته‌ی چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ش ده‌خاته‌ڕوو.
ره‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه كه واژۆی هه‌ریه‌ك له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌مید ره‌شید فله‌یح، بریكاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك بڕگه له‌خۆی ده‌گرێت و خشته‌ی چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ش به‌ڕوونی ده‌خاته‌ڕوو.
ره‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال:
رێكه‌وتنی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال:
له‌پێناو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنی چوارچێوه‌ی ئیداری و ئه‌منی له‌و قه‌زایه، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن:
- میحوه‌ری ئیداری:
- ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت.
- دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه.
- میحوه‌ری ئه‌منی:
- پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال.
- به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
- كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
- میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
- بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكده‌هێنرێت، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.
H.B