قوباد تاڵه‌بانی: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین و دانووستان به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری كورد، له به‌غدا رایگه‌یاند، له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر و ئێمه ئاماده‌ین داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین.
گوتیشی: پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه راده‌ست بكه‌ین، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه چه‌ند ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، دانووستان به‌رده‌وامه و ناگه‌ڕێینه‌وه تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م رۆژه شاندی دانووستانی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدان و به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ره‌تیكرده‌وه، دانووستانی شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیی شكستیهێنابێت و دووپاتی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی سووربوونیان له‌سه‌ر دانووستان، "دڵنیام ده‌گه‌ینه ئه‌نجام" و گوتیشی: "لێره ده‌بین تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو، پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌ربڕی و چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، شاندی دانووستانی هه‌رێم رووی له به‌غدا كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌ته‌وه.