نهێنییه‌ك له باره‌ی پێكانی عوسمان دێمبلی ئاشكرا ده‌بێت
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه دێمبلی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كادێز پێكانه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه و به ئازاره‌وه یاری كردووه و خۆی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی بووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ده‌سته‌ی پزیشكانی بارسێلۆنا بێزاربوونه له شێوازی مامه‌ڵه‌ی عوسمان دێمبلی، پێشتر ئه‌و یاریزانه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه هه‌ركاتێك هه‌ست به ئازار بكات پێویسته بیدركێنێت، به‌ڵام له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كادێز له خوله‌كی 50 هه‌ستی به ئازار كردووه به‌ڵام قسه‌ی نه‌كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دێمبلی عاقڵ نابێت و گوێڕایه‌لی رێنماییه‌كان ناكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: دێمبلی دوای 4 خوله‌ك له هاتنه ژووره‌وه‌ی له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر كادێز هه‌ستی به ئازار كردووه، به‌ڵام تا كۆتایی له نێو یاریگه ماوه‌ته‌وه و یارییه‌كه‌ی ته‌واو كردووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوای یارییه‌كه‌ی رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر كادێز راسته‌وخۆ پێكانه‌كه‌ی عوسمان دێمبلی بۆ 3 هه‌فته راگه‌یاند، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته بارسێلۆنا ده‌یه‌مینجاره تووشی پێكان ده‌بێت و تا ئێستا زیاتر له 300 رۆژ به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌ی دابڕاوه.