حكومه‌تی عێراق خۆی له ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا حكومەتی عێراق ھەر جارە و بە بیانوویەك پارەی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دوا دەخات و چەندین ساڵە له چاوه‌ڕوانیدا هێشتوونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی گوتی: پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بە نرخی پاڵپشتی بنێردرێت نەك نرخی بازرگانی. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەگەر بە نرخی بازرگانی بنێردرێت، ئەوا پارەکە کەم دەبێتەوە. و گوتیشی: ئێمە سوورین لەسەر ئەوە کە ده‌بێت پارەکە وەك خۆی بنێردرێت.
بەشێك لە جووتیاران ماوه‌ی 6 ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی گەنمەکه‌یانن و لە نێوان بەڵێنی حكومەتی عێراق و وەزارەتی بازرگانی عێراق ماونەتەوە. لەگەڵ ئەوەی وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی دابوو لە ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020 بڕی 270 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام لە بەڵێنەكەی پەشگەز بووەتەوە و تا ئێستا نه‌یناردووه.
ھێمن سەید موراد، بەڕێوبەری سایلۆی ھەولێریش گوتی: ئه‌و كێشه‌یه هی ئه‌م قوناغه‌ی ئێستا نییه، به‌ڵكو ئه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندین ساڵه و هه‌رچه‌نده هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه بۆ نه‌ناردنی پاره‌ی جووتیاران، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی كه‌مته‌رخه‌مه.
حكومەتی عێراق بڕی 557 ملیار دینار قەرزاری پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە، ئێستا دەیەوێت کار بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق بکات و پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان بە نرخی بازرگانی بنێرێت. واتە ھەرزانتر لەو نرخەی کە ساڵانە حکومەت دیاریی کردبوو. ئەوەش راستەوخۆ دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی زیاتر لە نیوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کەمکردنەوەی پارەی گەنمی جووتیاراندا نییە، پێشتر دادگای رەسافە وەزارەتی بازرگانیی عێراقی پابەندکردووە بە ناردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران، بەڵام وەزارەتی بازرگانی پابەند نەبووە بە بڕیاری دادگا و تانەی لە بڕیارەکە داوە و بڕیره بەم نزیکانەدا دانیشتنی سێیەمی دادگا له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوە بچێت.
H.B