بۆچی چین لایەنگری حەماس دەکات؟

K24 - هەولێر:

وتارێکی نوێیە لەلایەن (سیمۆن گاو)ەوە پێشکەشکاری بەرنامەی Zooming In نووسراوە کورتە و نێوەڕۆکی ئەم وتارە ئەوەیە کە گرنگی بە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی دوانیا و چۆنیەتی بیرکردنەوە لە کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئێستای جیهانی بهێنن.

ئەو نووسەرە دەڵێت: لەوەتەی حەماس لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و "بە شێوەیەکی دڕندانە 1400 ئیسرائیلی کۆمەڵکوژ کرد و 200 کەسیشی بە بارمتە گرت بۆ ناو غەززە"، چین لایەنی حەماسی گرتووە و ئەو کردەوەو کاردانەوانەش ئیدانە دەکات، کە بە "کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی زیادەڕۆیی ئیسرائیل" ناویان بردووە. لە 14ی ئۆکتۆبەردا (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین بە هاوتا سعودییەکەی گوتبوو، کارەکانی ئیسرائیل لە بەرگریکردن لەسنووری خۆی  تێپەڕیووە و  وتیشی: پێویستە بەجدی گوێ لە بانگەوازەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت و سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی غەزە ڕابگرێت. لەهەمان گاڤدا (سو لین) کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی چین لە بواری سۆشیال میدیا، لەمەش پتر ڕۆیشت و حەماسی بە "زۆر نەرم" وەسف کرد و ئیسرائیلیشی لەگەڵ نازییەکان یەکسان کرد لە کاتێکدا لین بەرپرسێکی حکومی نییە.

ئەم ستراتیژە چییە؟

(شی جینپینگ) لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ رووسیا، شی بۆچوونەکانی خۆی لەبارەی "گۆڕانکاری گەورەی سەدە" لەگەڵ (پوتین) وەکو بۆچوونێکی هاوبەش خستە ڕوو. دەکۆشێت سیستەمی لیبرالی ئێستای جیهان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت بە سیستەمێکی نێودەوڵەتی فرە جەمسەری تازە  ئاڵوگۆڕ بکەن، ئەمەش وادەکات ئەمەریکا لە پێگەی سەرکردایەتی جیهانی لاببات.

لەکاتێکدا راگەیاندنەکانی چین دەیانەوێت بەتایبەتی تۆڕی کەناڵی جیهانی چین (CGTN) لە 15ی تشرینی یەکەمدا یەکێکە لەو شتانە و نیشانی دا داواکارییەکانی چین بۆ ئاگربەست و فریاگوزاری مرۆیی بۆ غەزە لەشێوەیەکی بەراودکاری نمایش کرد لەگەڵ جێگیرکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، پەیامی ئەم نمایشە بریتی بوو لەوەی بڵێت ئەمەریکا شەڕانگێزە و چینیش ئاشتی پارێزە.

نووسەری ئەم بابەت دەڵێت چۆن دەبێت داوا لە ئیسرائیل بکرێت ئاگربەست رابگەینێت بێ سزادانی حەماس لەسەر کوشتنی بەکۆمەڵ و کارە قێزەوەنەکان. پەکین لەبن لێوەوە باسی ئاشتی دەکات، رەنگە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەقازانجی خۆی بزانێت و دەیەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و ئەمەریکا سەرقاڵ بکات، تاکو هێز و تواناکانی خۆی لە تایوان چڕتر بکاتەوە.

چین دەیەوێت سوود لە جیۆپۆلەتیک وەرگرێت و لەتەک سیسەتمێکی نوێی جیهانی، ئەو دەیەوێت سوود لە تەنگەژە ئابوورییەکان لەپێناو بەهێزکردنی خۆی وەرگرێت. چین بە نائومێدییەوە بەدوای بوارە نوێیەکانی گەشەی ئابووریدا دەگەڕێت.

لوتکەی (بریکس) کە لە باشووری ئەفریقا لە نێوان 22-24ـی ئابی 2023 بەڕێوەچوو، وڵاتە گەورە ئابوورییە تازەپێگەیشتوەکانی وەکو بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقای لەخۆگرتووە. چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان باس لە فراوانکردنی گروپی بریکس و دراوێکی بریکس بکەن.

لە بەشێکی دیکەدا لەم وتارەدا نووسەرەکە ئاماژە بەوە دەکات لە 17ی تشرینی یەکەمدا چین لە بۆنەیەکدا کە 130 وڵات بەشدارییان تێدا کرد، لەوێدا پەیامی سەرەکی و بنەڕەتییەکەی ئەوەبوو دەستپێشخەری پشتێن و رێگا لە فراوانبوون نەک هەر بەردەوام دەبێت، بەڵکو بەلێکدانەوە و وردکردنەوەی شتە ستراتیژییەکان کاراکانی دەکات. کار دەکەن  پڕۆژە گەورەکان شوێنی خۆیان ڕادەستی کۆششە جەخت لێکراوەکان دەکات، بەتایبەتی لە کەرتەکانی وزەی سەوز و چاودێری تەندروستی، لەکردەوەدا ئەمە مەترسییەکانی پەیوەست بە قەرزە گەورەکانی پێشووی چین کەم دەکاتەوە.

رووسیا شوێن چین دەکەوێت

لەبارەی رووسیا و بۆچوونەکانی (پوتن) دەنووسێت: ئەو گەلانەی دژایەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەن، هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لەوەی ڕوو لە چین بکەن، وەک (ڤلادیمێر پوتن) سەرۆکی رووسیا لەم دواییانەدا لە ڕۆژانی جەنگی (ئۆکرانیا) شان بەشانی  (شی جینپینگ) وەستابوو، گەلێک کەس پێیان وابوو (شی) سەرسامە بە (پوتن)،  بەڵام رووسیا متمانەی تەواوی بە چین نییە. لەگەڵ ئەوەشدا لەشکرکێشیەکەی (پوتن) لە ئۆکرانیا ئابووری رووسیای لە رۆژئاوا دابڕاند و رووسیای ناچارکرد بە شێوەیەکی زۆر پشت بە چین ببەستێت. لەئەنجامدا چین هێزی زیاتری بەدەستهێنا.

هەڵوێستی ئێران

ئێرانیش هەمان هەڵوێستی هەیە و لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا (ئیبراهیم رەئیسی) سەرۆککۆماری ئێران سەردانی چینی کرد و لەلایەن (شی جینپینگ)ەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، هەردوو وڵات بە بەهای ملیارەها دۆلار ڕێککەوتنیان واژۆ کرد، ئەمەش گوشارەکانی سەر ئێرانی بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاوا زۆر کەمکردەوە.