له‌مه‌ودوا ره‌نگه كارتی سپی، سه‌وز و پرته‌قاڵیش به‌كاردێت
جگه له به‌كارهێنانی كارتی زه‌رد و سوور به‌ڕووی یاریزاناندا، ئێستا بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی كارتی سپی و سه‌وز و په‌رته‌قاڵییش به‌گه‌رمی باسی لێوه ده‌كرد و فیفا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م كارته نوێیانه بۆ چه‌ندان حاڵه‌تی جیاواز به‌كاربێت.
ئه‌نجوومه‌نی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی IFAB كه تایبه‌ته به یاسادانان، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ فیفا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن كه چه‌ندان كارتی دیكه‌ی ره‌نگی جیاواز له دژی یاریزانان به‌كاربێت.
پێشنیاز كراوه كه كارتی پرته‌قاڵی به‌كاربێت له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یاریزانێك هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌ی له كارتی زه‌رد گه‌وره‌تر بێت و شایسته‌ی كارتی سووریش نه‌بێت، بۆیه داواكراوه له‌م حاڵه‌ته كارتی پرته‌قاڵی له دژی ئه‌و یاریزانه به‌كاربێت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له یاریگه بچێته ده‌ره‌وه و پاشان بێته‌وه نێو یاریگه، بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی كارتی پرته‌قاڵیش له یاریی ره‌گبی وه‌رگیراوه كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2001ـه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌م كارته له یاریی ره‌گبی جێبه‌جێكراوه، جگه له‌مه‌ش ئێستا له خولی تیپه میللییه‌كانی ئینگڵاند كارتی پرته‌قاڵی به‌كاردێت و ره‌نگه بۆ وه‌رزی داهاتوو له پرێمه‌رلیگیش كار به‌م كارته پرته‌قاڵییه بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به گه‌رمی باس له به‌كارهێنانی (گرین كارت) ده‌كرێت واته كارتی سه‌وز، ئه‌مجۆره‌یان له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یاریزانێك ره‌فتاری ناشیرینی له دژی ناوبژیوان ئه‌نجام دا، یان به ئه‌نقه‌ست فاوڵێكی ته‌كتیكی كرد یاخوود هه‌وڵی كاتكوشتنی دا، له‌م حاڵه‌ته‌دا ناوبژیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كارتی سه‌وزی پێ بدات و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بینێرێته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
جیاواز له هه‌مووان بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی كارتی سپیش چه‌ندان ساڵه باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندی بۆ نه‌دراوه، ئه‌ویش به‌كارهێنانی كارتی سپییه، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یاریزانێك ره‌فتارێكی وه‌رزشی جوانی نواند، یاخود رۆڵێكی باشی گێرا له ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی و رێزگرتن له ناوبژیوانان و تیپی به‌رامبه‌ر، پێشنیار كراوه كارتی سپی وه‌كو رێزێك به‌م یاریزانه بدرێت.
جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دایه و سه‌ردانی فیدراسیۆنه‌كانی وڵاتان ده‌كات و كارده‌كات له رێگه‌ی بیرۆكه و دانانی یاسای نوێ ره‌فتاری یاریزانه‌كان باشتر بكات و توندوتیژی له نێو یاریگه‌كان كه‌م بكاته‌وه و ڕێزی زیاتر له ناوبژیوانه‌كان بگیرێت.