رۆمانێکی جان دۆست لە لەندەن وەک باشترین رۆمان هەڵبژێردرا

جان دۆست
جان دۆست

K24 - هەولێر

رۆمانی رێگەی سەلامەت، لە وەرگێڕانی مارلین بووس، خەڵاتی وەرگێڕان بەدەست دەهێنێت کە لەلایەن دامەزراوەی "بەیت ئەلغاشام"ـی عومانی و وەرگێڕانی دار عەرەبی لە لەندەن رێکخرابوو.

جان دۆست، کە رۆماننووسێک و نووسەرێکی کوردی رۆژئاوای کوردستانە، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی گوتی: "وەکو هاوڕێ شاعیرەکەم یاسر سەعیدی، ئەو خەڵاتە هاوبەش دەکەم لەگەڵ مارلین بووسی وەرگێڕ".

گوتیشی: رۆمانێکم لەسەر منداڵانی جەنگ نووسی بەناوی "رێگەی سەلامەت" ئەو رێگەیەی کە سەلامەت نییە بۆ گەلەکەم لە سووریا، هەروەها رۆمانەکەم لەسەر عەفرین نووسی، کەشارێکی کوردییە و ئێستا داگیر کراوە، کە چەکداران بەناوی ئاین و بەناوی ئازادکردنی خاک هاتوون، بەڵام داگیریان کردووە، هەروەها خێزانکانیان وێرانکرد، تاوەکو ئێستاش و بەردەوام خەڵکیان بێ ماڵ و حاڵ کردووە.

جان دۆست یەکێکە لە نووسەر و شاعیر و رۆماننووسە ناسراوەکانی کورد،، لەساڵی 1965 لە کۆبانێ لەدایکبووە، خوێندنی زانکۆی لە حەلەب خوێندووە و زۆرینەی رۆمانەکانی بەزمانی عەرەبی نوسراون دواتر کراونەتە کوردی بۆ سەر هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی وەرگێردراون. جان دۆست لەساڵی 2000ەوە لە ئەڵمانیا دەژی.