ئیمارات.. فۆتۆگرافه‌رێكی كورد پیشانگای "ئه‌سپه ئازاده‌كانی كوردستان" ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌نگین ئەحمەد، فۆتۆگرافەری کورد لە میانی کردنەوەی خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی "بەرکەوتن" لە شاری شاریقه‌ی ئیمارات، پیشانگایه‌كی به ناونیشانی "ئه‌سپه ئازاده‌كانی كوردستان" كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌نگین ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پیشانگای "ئه‌سپه ئازاده‌كانی كوردستان"، گوزارشت لە پەیوەندی گەلی کورد دەکات لەگەڵ ئەسپ، به‌وپێیه‌ی ئەسپ بەشێک بووە لە فەرهەنگی کورد و هه‌موو كات و له هه‌موو سه‌رده‌مه جیاواز و و بارودۆخه‌كاندا هاوڕێی تاكی كورد بووه.
هه‌روه‌ها به‌نگین ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد، ئه‌سپه‌كانی كوردستان بۆ ماڵی زاوا گواستووه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا هه‌ڵده‌گرت. گوتیشی ئه‌سپه‌كان خاوه‌نی چه‌ندین سیفه‌تی به‌رزن له‌وانه‌ش ئازادی، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره گوتیشی، لەم پێشانگایەدا ئەسپ لە ئازادی خۆیدا، بەبێ کۆت و زین پیشان دەدەن، هەروەها سروشتی کوردستانیش پیشان دەدەن. رەنگە دیارترین تایبەتمەندی ئەم بوونەوەرە ئازادی بێت، تایبەتمەندییەک کە هاوبەشی هەیە له‌گه‌ڵ خاك و گه‌لی كوردستان و مرۆڤ به‌گشتی.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی پێشانگاکەش وتی: 21 وێنەی جۆراوجۆری ئه‌سپی كوردی به بێ لغاو و زین نمایش كردووه، کە بەسەر سێ بەشدا دابەشکرابوون، لەوانە دیوێکی دراماتیک، کە گوزارشت لە رۆژانی ناڕەحەتی دەکات، لایەنێک کە سروشت و خۆشگوزەرانی بەرجەستە دەکات، و گوزارشت لە ئارامی دەکات، هەروەها رەنگێکی رەش و سپی بەشێک، کە گوزارشت لە پەیوەندی لەگەڵ گەلانی دیکە دەکات، و میتافیزیکی مرۆڤایەتی، واتە ئێمەی مرۆڤ، رووحانیەت لەگەڵ گەلانی ناوچەکە کۆمان دەکاتەوە، بەو هیوایەی کە ببێتە کۆبوونەوەیەک بۆ ئاشتی.
هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی "بەرکەوتنی 2024"، کە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەتی شاریقه رێکخرابوو، لە 28ـی شوباتەوە تا 5ـی ئادار، لە ناوه‌ندی پێشانگای شاریقه بەڕێوەدەچێت، و سه‌دان فۆتۆگرافه‌ری ناوخۆی و ده‌ره‌وه به‌شدار ده‌بن.