دانیشووانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووك یادی هەڵەبجەیان کردەوە
K24 – کەرکووک:
دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک لە درێژەی مانگرتنیان دژی داگیرکردنی خانووەکانیان لەلایەن سوپای عیراقەوە، هەر لەنێو خێمەی مانگرنتەکەیان یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیان کردەوە.
دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز دەڵێن: ئەو عەقڵییەتەی کە هەڵەبجەی کیمیابارانکرد لەگەڵ ئەو عەقڵییەتەی کە ئێستا دەیانەوێت خانووەکانمان داگیربکەن هەمان عەقڵیتەتن و هیچ نەگۆڕاوە.
ماوەی 75 رۆژە دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک دژی داگیرکردنی خانووەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە مانگرتنیان راگەیاندووە، سوپا دەستی بەسەر پێنج خانووی گەڕەکەکەدا گرتووە و سەربازی تێدا جێگیرکردووە، نووسراو لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دادی عێراقەوە کراوە بۆ وەزارەتی بەرگری بۆ چۆڵکردنی ئەو خانووانە، بەڵام سوپا ئامادە نییە لەو گەڕەکە بکشێتەوە.