" بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتن نەبووە"
K24 – هەولێر:
وەزاره‌تی دەرەوەی قەتەر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست لە غەززە، تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتن نەبووە.
ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بن و بەرپرسیارییەتیان بەرانبەر بە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
ئەنساری، هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا بابەتە گرنگەکە ئەوەیە هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کار بە بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكه‌ن و بەرپرسیارییەتییەکانیان هەڵبگرن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌بڕیاری ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێی غه‌ززه‌ی په‌سه‌ندی كرد و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌یی بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕی.
پرۆژەبڕیارەکە، لەلایەن هەشت ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش کرابوو کە بریتین لە وڵاتەکانی (جەزائیر، ماڵتا، مۆزەمبیق، گویانا، سلۆڤینیا، سیرالیۆن، سویسرا و ئیکوادۆر)، هەرچەندە ڕۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە بەڵام رووسیا و چین پڕۆژەبڕیارەکەیان رەتکردەوە (ڤیتۆ).
171 رۆژ بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و بەگوێرەی ئامارەکانی رۆژی (25ـی ئاداری 2024)ـی تەندروستی غەززە، لە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)ـەوە تاوەکو ئێستا، ژمارەی کوژراوان بۆ 32 هەزار و 333 کەس بەرزبووەتەوە و 74 هەزار و 694 کەسی دیکەش برینداربوون.
خەڵکی غەززە بەدەست کەمئاوی و کەمخۆراکی گرفتارن، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە، لەکۆی دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووانی کەرتی غەززە، لاینی کەم 576 هەزار کەس واتا 25% دانیشتووانی ئەو کەرتە بەهۆی نەبوونی ئاسایشیی خۆراک ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەساتبار بوونەتەوە.
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیر کرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون.