حكوومه‌تی عێراق نرخی به‌نزین زیاد دەکات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری داهاتووه‌وه نرخی به‌نزین گران ده‌بێت.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تا مانگی ئایاری داهاتوو نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی (موحه‌سه‌ن) بۆ 850 دینار و هه‌روه‌ها جۆری (مومتاز)یش بۆ 1250 دینار به‌رز ده‌بێته‌وه.
باسم عه‌وادی ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 26ـی ئاداری 2024 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نرخی پاڵپشتییه‌وه نرخی به‌نزینی به‌هه‌موو جۆره‌كانی دابه‌زاند.