به‌ریتانیا دوای سه‌ده‌یه‌ك له قه‌ده‌غه، ڕێگه به سه‌ربازانی ده‌دات ڕیش بهێڵنه‌وه
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته دوای سه‌ده‌یه‌ك له قه‌ده‌غه‌ی هێشتنه‌وه‌ی ڕیش له‌ناو ڕیزه‌كانی سوپادا، بڕیاری دا سه‌ربازان ئازاد بن له هێشتنه‌وه‌ی ڕیش.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئاداری 2024) ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاو كرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا بڕیاری دا ڕێگه به سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بدات بۆ له‌مه‌ودوا ئازاد بن له هێشتنه‌وه‌ی ڕیش، كه ماوه‌ی 100 ساڵه له سه‌ربازانی قه‌ده‌غه كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ربازانی به‌ریتانی له‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه ده‌توانن له پشووی جه‌ژنی قیامه‌ی مه‌سیحیدا ڕیش بهێڵنه‌وه.
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ڕیش له ڕیزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندی به‌و قه‌یرانه‌وه هه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی سوپای به‌ریتانیا و سوپای ناتۆ به‌تایبه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه كه كه‌موكوڕییه‌كی زۆریان هه‌یه له وه‌رگرتن و ناونووسكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بچنه ڕیزه‌كانیان.
له‌لای خۆیه‌وه گرانت شابس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ڕیش له ڕیزه‌كانی سوپادا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی و ڕه‌ها، بڕیارێكی گه‌مژانه‌یه.
هاوكات به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، مه‌رجه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ڕیش ده‌هێڵنه‌وه، گونجاو بێت له‌گه‌ڵ شیكی و ڕێكپۆشی سوپا و سیسته‌می سه‌ربازی.