شوکری جەمیل: تورکیا و هەرێمی کوردستان پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان دەدەن

شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک
شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک

K24 – هەولێر:

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، ژووری بازرگانیی دهۆک بەردەوام هەوڵی داوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا بدات، هەروەها ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا زیادی کردووە.

شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر سەردانێکی مێژوویی و گرنگ بوو، هەروەها لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە سوودێکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک، ئاماژەی بەوەدا، سەرککۆماری تورکیا لەگەڵ حکوومەتی عێراق 26 ڕێککەوتنیان ئیمزا کردووە، ڕێککەوتنەکانیش ئاستی ئابووریی هەردوو وڵات بەرەو پێش دەبات.

شوکری جەمیل، دەڵێت: ژووری بازرگانیی دهۆک بەردەوام هەوڵی داوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی بدات لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا، هەروەها ئەمساڵ قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا زیادی کردووە.

رۆژی (دووشه‌ممه‌ 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق و چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵیش له‌ نێوان توركیا و عێراق واژۆ كران.

لە هەمان رۆژدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرا.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگیی و هاریکاری هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.