شاندێکی حکوومەتی عێراق گەیشتە کۆرمۆر

کێڵگەی غازی کۆرمۆر - وێنە - ئەرشیف
کێڵگەی غازی کۆرمۆر - وێنە - ئەرشیف

K24 - چەمچەماڵ

شاندێکی حکوومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کيڵگەی غازی کۆرمۆر گەشتنە کێڵگەکە و بڕیارە شاندی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیش کەمێکی دیکە دیکە بگاتە کێڵگەکە.

ڕۆژی 26ی نیسانی 2024، کاتژمێر 18:43 خوولەک بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیە چوار کرێکاری یەمەنی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی وەبەرهێنەری غازی کێڵگەکە کوژران و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە درۆن و رۆکێتی کاتیۆشا کێڵگەکە هێرشیکراوەتە سەر و بەهۆیەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

بەهۆی هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەکە جارێکی دیکە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای هەولێر و چەمچەماڵ ڕاگیراو بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە هۆیەوە %67 بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.