سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن کرد

سەرۆک بارزانی لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن
سەرۆک بارزانی لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن کرد.

ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کرد.

ڕۆژی یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024) کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پرسەکەی بەڕێوەچوو.