وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

به‌هۆی په‌تاكه‌ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
تووشبووێكی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی لێلاف له‌ پارێزگای دهۆك
تووشبووێكی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی لێلاف له‌ پارێزگای دهۆك

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار 112 پشكنینی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كراون.

وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ 278 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 283 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و 5 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ئاماری رۆژی 22/12/2020ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری رۆژی 22/12/2020ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا