دهۆك.. چیڕۆكی 2 دراوسێی موسڵمان و كریستیان ده‌بێته نموونه‌یه‌كی جوانی لێبورده‌یی
K24- دهۆك:
ئەمرۆ رۆژی جیھانی لێبوردەییە، سەدان چیرۆك لە ھەرێمی كوردستان ھەن كە مانای لێبوردەیی و ژیانێكی خۆش له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا دەگەیەنن، بەلام چیرۆكی دوو دراوسێی پارێزگای دھۆك جیاوازە، بە شێوەیەك لەگەڵ یەكتریدا دەژین كە منداڵەكانیان لێك جیاناكرێنەوە.
هه‌رچه‌ند ئاینییان جیاوازه و هه‌ریه‌كێك له‌و دوو دراوسێیه خاوه‌ن نه‌ریتی ئاینی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌ڵام له بۆنه ئاینییه‌كاندا یه‌كتریان به ته‌نیا ناهێڵنه‌وه و هاوبه‌شی خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كدین، كاتێك گه‌وره‌كانیان منداڵانی یه‌كتر له باوه‌ش ده‌گرن، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات هی خۆیانه.
له‌م پاكێجه‌ی كوردستان 24 هێزی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو دراوسێیه و خۆشه‌ویستی نێوانیان ببینه.
H.B