پارێزگاری نهینهوا: نیشتهجێكردنی ههزاران خێزانی داعشی له مووسڵ رهتدهكاتهوه
K24 – ههولێر:
حکوومەتی عێراق لەگەڵ سووریا رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 30 هەزار چەکدار و خێزانی چەکدارانی داعش کە ئێستا لە کەمپی هۆل لە سوریا نیشتەجێن بۆ شاری مووسڵ.
شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق و نوێنەری مووسڵ بە کوردستان24ی راگهیاند، رێککەوتنەکەی نێوان عێراق و سووریا باس لە نزیكەی 32 هەزار کەس دەکات کە تەنها 4 هەزاریان بێتاوانن.
لە بەرامبەریشدا پارێزگاری مووسڵ مەنسوور ئەلمەرعید بە توندی دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەردەبڕێت و بە زیادکردنی کێشەیەکی گەورەی نوێی دەزانێ بۆ شارەکە و رەتیشی دەکاتەوە لەژێر هەر فشارێک ئەو پرسە قبوڵ بکەن.