بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشاندانەکانی عێراق دۆخی شارەکانی ئەو وڵاتەی ئالۆزکردووە و ژمارەی بریندارەکانیش وایکردووە نەخۆشخانەکان توانای چارەسەرکردنیانی سنوورداربێت, له به‌رامبه‌ریشدا وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی خوی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان نیشانداوه.
له‌كاتێكیشدا حكوومه‌تی هه‌رێم ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ پێشوازیكردن لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق كردووه و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له برینداران گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم، ماجيد كه یەکێکە لەو نەخۆشانەی لە بەغداوە گواستراوەتەوە ھەولێر بەھۆی باروخۆی ناجێگیریەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا چارەسەری بۆ دەکرێت، باوكی ماجید ده‌ڵێت: "بارودۆخی کوڕەکەم زۆر خراپ بوو، ناچاربووین بیگوازینەوە بۆ ھەولێر، ئیستا تەندروستی باشە و چارەسەری پێویستیشان بۆ کردووە".
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "خەڵك دادپەروەری دەوێت بۆ گەنجەکانمان، بەلام بەھۆی داواکردنی دادپەروەرییەوە گیانی کوڕەکانمان کەوتووه‌تە مەترسییه‌وە، ماوه‌ی ٤ ھەفتەییە کوڕەکەم لە بارودۆخێکی خراپداییە، لەبەر خراپی دۆخەکە ناچار بووم بیھێنم بۆ ھەرێمی کوردستان، ناتوانم باسی سەرجەم پزیشك و کارمەندانی نەخۆشخانە بکەم کە چەندە بە ئێمەوە ماندوو بوون، ئێستا کوڕەکەم تەندروستی باشترە، سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان کە لە ھەموو بارودۆخێکی خراپ‌دا ھاوکاری ئێمەی کردووە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ھەر ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەسەر کێشەی تەندروستی و پێداویستییە پزیشکییەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان کۆبووه‌وە و، سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمیش باسی لەوە کرد، كه سەرجەم نەخۆشخانەکانیان ئامادە کردووە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی خۆپیشاندانەکان و ھەر ھاوکارییەکی پزیشکی پێویست بێت بۆ نەخۆشان.
H.B