عەبدولمەھدی بە پێشڤەچوونە سیاسییەكانی كوردستان دڵخۆشە

بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم بە بەغدا گرنگە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیی له‌ پێشڤه‌چوونه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، تایبه‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگەیاند، ئەم هەنگاوانە بۆ ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش گرنگن.

عادل عەبدولمەهدی، گوتی: "ئەمڕۆ گەلەکەمان تێگەیشتووە و هێزە سیاسییەکانیش درک بە مەترسیی ئەم قۆباخە دەکەن، ئەو رێکارەی سەرۆکایەتیی هەرێممان بینی و هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیگرییان کرد، ئێمەشی دڵخۆش کرد، بۆ ناوخۆی هەرێم و هێزە سیاسییەکانی ئەوێ و بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم بە بەغدا، ئەمە شتێک بوو پاڵپشتیمان لێ کرد و پێشوازیمان لێ کرد، نوێنەری خۆمان نارد و فەخامەتی سەرۆک کۆمار چوو بۆ هەولێر و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و زۆرێک لە هێزە سیاسییەکانیش چوون".

ھ.م