تاكه ژنی كریستیانی خانه‌قینه و دەستبەرداری کڵێسا وێرانبووەکەی نابێت
K24- خانه‌قین:
تاکە ژنە کریسیتانەکەی خانەقین لە ساڵی 1987 ـەوە داوای نۆژەنکردنەوەی کلێسای شارەکەی دەکات، تا بتوانێت سەردانی بکات، لە دەرگای زۆر بەرپرسی داوە، به‌ڵام وەك خۆی دەڵێت: کەس داواکەی بۆ جێ بەجێ ناکات، ناچار ھەفتانە دوو بۆ سێ جار سەردانی کلێسا ویرانبووەکە بکات، تا ڕێگری له داڕووخانی زیاتری بكات.
ماریا میخائیل ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و جێگای داخه كه كلێساكه به‌مشێوه‌یه ده‌بینێت، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و شوێنێكی پیرۆزه، به‌ڵام ناتوانێت به‌هۆی وێرانبوونی بینایه‌كه رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان تێیدا به‌ڕێوه‌ببات، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، بۆ جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌كان، ساڵانه ناچاره روو له پارێزگای دهۆك بكات.
ماجد شالیار، كه مامۆستای هونه‌ره و بۆ ئه‌وه سه‌ردانی ماریای كردووه، كه نیگه‌رانییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا، ده‌ڵێت: خاتو ماریا لای هه‌موو كه‌سێكی ناوچه‌كه خۆشه‌ویسته، ئه‌و تاكه ژنی كریستیانه كه تائێستا له خانه‌قین مابێته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كلێسایه بكه‌ن.
ئه‌گەرچی ئه‌و ئافره‌ته كریستیانه ناوی مەریەمە، به‌ڵام تا نەوترێ ماریا خەڵکی خانەقین نایناسنەوە. لەھەر شوێنیك باسی مێژووی کرستیانی شارەکە بکرێت، یەکسەر ماریا بە تاکە نموونەی زیندوو دەھێندرێتەوە.
H.B